له دهۆك خانوو بۆ عاره‌بان دروست ناكرێت

دهۆك-KDP.info- جێگری پارێزگاری دهۆك وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه درستكردنی خانوو بۆ عاره‌به ئاواره‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه ده‌یشڵێت، ته‌نیا كه‌مپ دروست كراون نه‌ك خانوو و كه‌مپه‌كانیش جێگیر نین.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌گوترێت له سنووری پارێزگای دهۆك خانوو بۆ ئه‌و عاره‌بانه دروست ده‌كرێت كه ئاواره‌ن و نیشته‌جێی دهۆكن، جێگرى پارێزگاى دهۆك (ئیسماعیل محه‌مه‌د) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌و ده‌نگۆ و ڕاپۆرتانه‌ى له‌هه‌ندێ كه‌ناڵی مێدیایی بڵاو كراونه‌ته‌وه بێبنه‌مان و له راستییه‌وه دوورن ".
(ئیسماعیل محه‌مه‌د) ڕاشیگه‌یاند، "له سه‌ره‌تای هاتنى ئاواره‌كان بۆ پارێزگاى دهۆك سیاسه‌تى پارێزگارى دهۆك و گشت داموده‌زگاكانى دهۆك ئه‌وه بووه كه، ته‌نها كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروست بكرێت به‌مه‌رجێك جێگیر نه‌بێت؛ داخوازیشمان له گشت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مانگی سوورى عاره‌بى كردووه یه‌ك مه‌رجمان هه‌یه هه‌ر شوێنیك دروست بكرێ نابێ جێگیر بێت، هه‌روه‌ك ده‌شزانرێت كه له سنووری دهۆك 16 كه‌مپ هه‌یه.''
نه‌شوان به‌رزنجى




