٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی 72 داعش له‌ گۆڕێكدا دۆزرانه‌وه‌؛ به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه ‌و له‌ بۆردوماندا كوژرابوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لە ناوچەیەکی نێوان باشیک و شەلالاتی سەر بە پارێزگای مووسڵ گۆڕێکی بەکۆمەڵی تیرۆریستانی داعش دۆزراوەتەوە کە زیاتر لە 70 تەرمی تێدا بووە کە بە دەستی ھێزی پێشمەرگە و لە بۆردووماندا کوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەنێوان ناحیەی باشیک و شەلالات گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە 72 تەرمە داعشی تێدایە کە بە تیری فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و ھێزی پێشمەرگە کوژراون و لەو ناوچەیەدا نێژراون." (سەعید مەموزینی) گوتیشی، 11 داعشە پسپۆڕە ئەڵمانییەکەی چەک و تەقەمەنی بەرەو سووریا ھەڵاتوون.


گوتیشی، لەگەڕەکی روفاعی شاری مووسڵ شەڕ لەنێوان دوو گروپی داعش دروست بووە، لەئاکامدا 19تیرۆرست کوژراون و40ی دیکەش برینداربوون وشەرەکەش چوار سعاتی خایاندووە وبە بڕیاری بەغدادی شەڕەکە وەستاوە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار