پارتى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.. قوباد تاڵه‌بانی ئاگاداری كۆی ورده‌كارییه‌كانه.. دڵشاد شه‌هاب باس له حزبی شیوعییش ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان (دڵشاد شه‌هاب) ده‌ڵێت، نه یه‌كێتى داواى كۆبوونه‌وه‌ى له پارتى كردووه و نه ئێمه‌یش ره‌تمان كردووه‌ته‌وه؛ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كۆك بوون به یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانیشه‌وه كه له ئاستى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسی‌یان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه‌وا حكوومه‌تى به‌غدا به جێبه‌جێكردنى بریاره‌كانه‌وه پابه‌ند نه‌بووه. گوتیشی پێوه‌ندی نێوان پارتی و حزبی شیوعی مێژووییه و ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى له هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتارێكى ئه‌و حزبه‌یش هه‌یه، نابێته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌وا په‌یوه‌ندییان به حزبی شیوعییه‌وه بپچرێت.
(دڵشاد شه‌هاب) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، پێوه‌ست به‌هه‌ندێ ده‌نگۆی میدیایی كه وا بڵاو كراوه‌ته‌وه یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، داواى كۆبوونه‌وه‌ی له پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان كردووه و پارتی‌یش وه‌كو هه‌ڵوێستێك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیاندا ره‌ت كردووه‌ته‌وه، ئاوا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی KDP.infoی دایه‌وه: "ئه‌و لێدوانانه دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، نه یه‌كێتى داواى كۆبوونه‌وه‌ى كردووه، نه ئێمه‌یش كۆبوونه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، پارتى پێیوایه هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ى دێنه پیشه‌وه و له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گوزه‌رێن به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه چاره ده‌بن، بۆیه ئێمه له‌و روانگه‌یه‌وه نه‌كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و نه هیچ لایه‌نێكى دی ره‌ت ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندیانه تا ده‌گه‌ینه ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و گرفتانه‌ى كه ئێستا به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان گرتووه.''
ده‌رباره‌ى راگه‌یاندراوى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان‌یش كه ئه‌گه‌ر تێڕوانینى فه‌رمیی یه‌كێتییه بۆ كۆمه‌ڵێك پرس (دڵشاد شه‌هاب) ده‌ڵێت ''رێزمان بۆ هه‌ر بیر و بۆچوونێك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێ باسى لێوه‌بكه‌ین، پرسى نێوان هه‌ێم و به‌غدایه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پرسى بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵك و ناردن و نه‌ناردنى نه‌وت و رێككه‌وتننامه‌كان'.''
(شه‌هاب) هاوكات بیر خه‌ڵكى كوردستان بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌باره‌وه و ده‌ڵێت، ''سه‌ره‌تا كه ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیمزا كرا به‌ته‌واوى براده‌رانى یه‌كێتى ئاگادارى ورده‌كارییه‌كانى بوونه، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه حكوومه‌ت كردوویه‌تى و كاك (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار و ئاگادارى كۆبوونه‌وه‌كه و رێككه‌وتنه‌كه بووه و، خۆیشى وه‌كو به‌دواداچوونى خۆى ئاگادارى ورده‌كاریى پابه‌ندنه‌بوونى به‌غدا بووه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرینگ كران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌غدا به رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نه‌بوو.''
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ''كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا كه تێیدا ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و گازیش به‌شدار بوون، چونكه جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێم جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه ئاماده بوو كه خۆم ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كان بووم، زۆربه‌ى زۆرى روونكردنه‌وكانیش له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونى حكوومه‌تى به‌غدا به رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه بوو بۆ ئاماده‌بووان روون كرایه‌وه، دواتر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان كه فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تیش ئاماده بوون، به هه‌مان شێوه ئه‌م بابه‌تانه‌ى تێدا تاووتو كران، دواكۆبوونه‌وه‌ش كه ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌ر له‌ئێستا بوو، كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵیی لایه‌نه‌كان بوو له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و گاز، له‌وێیشدا هه‌ر پێنج لایه‌نى سه‌ره‌كى پێكهێنه‌رى حكوومه‌ت ئاماده بوون، بۆ دواهه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى كه به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بوون به یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستانیشه‌وه كه له‌سه‌ر ئاستى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسی‌یان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه‌وا حكوومه‌تى به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێكردنى بریاره‌كانه‌وه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌كو چۆن په‌رله‌مانى كوردستان مافى پێی داوه و له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیشه‌وه ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه‌وا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپشك بێت له‌وه‌ى كه چ رێگا چاره‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه و بووجه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چاره بكات.''
(دڵشاد شه‌هاب) هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م پرسه و ئه‌و پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌ی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه، ''هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستانیشه‌وه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه، به‌ڵام له‌ئێستادا و دواى ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه به راستى جێگاى پرسیاره كه یه‌كێتى پرسیار له‌وه بكات كه ئایا حكوومه‌ت پابه‌نده به رێككه‌وتنى به‌غدا؟ ئایا ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێ كردووه؟ یاخود ته‌ئكید له‌وه بكرێته‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كه‌دایه، به راستى ئه‌مه جێگاى پرسیارێكى گه‌وره‌یه! ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست لێى به‌شێكى ململانێیه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه، ئێمه ده‌ڵێین قوتى خه‌ڵك و ژیان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌كان و مووچه‌ى خه‌ڵكى هیی ئه‌وه نین له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه سیاسیانه‌ى كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن تێكه‌ڵ بكرێت. خۆئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستى فه‌رمییانه، به راستى ئه‌وه‌ش جێگاى پرسیاره كه ده‌بێت كامه‌یان هه‌ڵوێستى فه‌رمیى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان بێت، ئه‌وه‌ى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه یاخود ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌ر زارى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و به خودى به‌شداریى مه‌كته‌بى سیاسی‌یان له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لایه‌نه‌كاندا هاتووه؟.
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیاری پێوه‌ست به پێوه‌ندیی پارتى و سه‌رداننه‌كردنى حزبى شیوعی كوردستان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "پێوه‌ندییه‌كانى حزبى شیوعیى كوردستان و پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان پێوه‌ندیى قووڵ و میژوویین، بۆیه نه‌مانشاردووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوانیمان له حزبى شیوعى هه‌بوو كه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت به چاره‌سه‌ری بدرێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بێلایه‌ن بن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى كه‌وا له په‌رله‌مانى كوردستاندا گوزه‌ران، یان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌مان هه‌بێ كه لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانییه و ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى له هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتارێكى حزبى شیوعى هه‌یه، نابێته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌وا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى بپچرێت، یاخود پێمان وابێت دواكارى هاوبه‌شمان ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى كه تائێستا بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه سه‌ردانه‌كه رێك نه‌خراوه؛ به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه سكرتێرى حزبى شیوعى لێره نییه له‌وماوه‌یه‌یشدا، ئێمه‌ش وامان پێ باش بووه كه به‌رێزیشیان ئاماده بێ پاشان سه‌ردانى حزبى شیوعى بكرێت، واتا هیچ هه‌ڵوێستێك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه وه‌رنه‌گیراوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانى بپچرێنێت یاخود ئاماده‌ى ئه‌وه نه‌بین كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبى شیوعیدا بكه‌ین.''




