پێنج فراكسیۆنە كوردەکەی به‌غدا ستراتیژییەکی هاوبه‌شیان داناوه

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات لیسته كورده‌كان له به‌غدا ستراتیژى هاوبه‌شیان پێكهێناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك .
(د. تاریق گه‌ردى) په‌رله‌مانتاری كورد له لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "حه‌فته‌ى ڕابردوو ئه‌ندامانى كورد له به‌غدا بووین (لە 1/7/2015ـەوە تا (8/7/) دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌ڕێوه چوو؛ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و له كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده‌بووین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى ده‌رده‌چێت ئاگادار بین و چاومان له‌سه‌ر بڕگه و خاڵه‌كانى بێت."
گوتیشى: "هه‌رپێنج فراكسیۆنە كوردەکە كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنى ستراتیژییەکى هاوبه‌ش له‌نێوان خۆمان بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى هه‌ر ئه‌گه‌رێك ببینه‌وه كه دژى هه‌رێمى كوردستان بێت به تایبه‌تى پڕۆژه‌یاسا یان ڕێككه‌وتن له دژى هه‌رێمى كوردستان".
دەیشڵێت: "بڕیاره دراوه گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له ماوه‌ى داهاتوو چڕ بكرێته‌وه و، له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان ڕاگۆڕینه‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: به‌رده‌وامن له چاودێریكردنى حكوومه‌تى عێراق تا بزانن له بابه‌تى ڕێككه‌وتنكه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به كوێ ده‌گه‌ن.
كارزان هه‌ورامى




