له بادۆشدا ئۆتۆمبێلێكی داعش ته‌قێندرایه‌وه

بادۆش-KDP.info-فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستانیان له کوێستانی بادۆشدا كرده ئامانج و ته‌قاندیانه‌وه.
كاتژمێر 1ى ئەم دوانیوه‌ڕۆیە، رێككه‌وتى، 11-7-2015، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، ئۆتۆمبێلێكى پڕ لە داعشیان له کوێستانی بادۆشی به‌ر ئاسكى مووسڵ، لە میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله‌دا پێکا.
به پێى زانیارى هه‌واڵگرى و قسەی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، له‌و میحوه‌ره، ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ندین تیرۆریستى تێدا بووه و سه‌رجه‌میان كوژراون و ئۆتۆمبێله‌كه‌یش ته‌قێندراوەته‌وه.




