٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ١٠ئەفسەری سوپای عێراقی گولـلەباران کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ١٠ئەفسەری وەزارەتی بەرگریی عێراقیان گولـلەباران کرد، کە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی مووسڵ دەستگیر کرابوون.

بەرپرسی لقی  چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە KDP.infoـی راگەیاند: رێکخراوی تیرۆریستی داعش ١٠ئەفسەری وەزارەتی بەرگریی عێراق کە لە بارەگای سەرکردایەتیی فیرقەی پیادەی دوو لە مووسڵ دەوامیان دەکرد، لە ناوچەی راس و سەدر لە مووسڵ گولـلەبارانی کردن.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ئەو ئەفسەرانە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە دەستگیر کرابوون و، لە زینداندا بوون تاوەکو ئەمڕۆ گولـلەباران کران.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار