٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەرێم، فرۆشتنی نەوتی گەرەنتی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی عێراق ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی نەوت بە شێوەی سەربەخۆ سەرکەوتوو نەبێت، لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەرەنتی لەو کۆمپانیایانە وەرگرتبێت تا بە گوشاری حکوومەتی بەغدا لە کڕینی نەوتی ھەرێم پەشیمان نەبنەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان(ئەردەلان نورەدینی) بۆ KDP.infoـی جەختی کردەوە کە، ھەرێمی کوردستان ئەو گەرەنتییەی بە دەست ھێناوە ئەوکات نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ فرۆشتووە.

(ئەردەلان نورەدینی)گوتیشی، جگە لەوەش بەغدا رەنگە قەیرانی دیکەش بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات، بەڵام ھەرێمی کوردستان ئەگەر سەربەخۆیی ئابووری راگەیاند سەرکەوتوو دەبێت و، پارەیەکی زۆرتر لەوەی بەغدا بۆی رەوانە دەکات بە دەستی دەھێنێت و پێویستی بە بەغدا نامێنێت.

دووپاتی کردەوە کە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە لەگەڵ دانوستاندا بووە و، ویستوویەتی لە ڕێەگیەوە ئەو کێشانەی لەگەڵ بەغدا ھەیەتی چارەیان بکات، بەڵام بەغدا ئامادە نەبووە.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار