هه‌ستیارترین شوێنى داعش ته‌قێندرایه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌عات 11:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، هه‌ستیارترین شوێنى تیرۆریستانى داعشانی كرده ئامانج كه پیشه‌سازیى شاری مووسڵه، كه بۆ درووستكردنى جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى گولله‌نه‌بڕ و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو به‌كاریان ده‌هێنا.
به‌پێى زانیاریی وردى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له سنوورى ناوه‌ران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان به باشى ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه و ئه‌و شوێنه‌یان خاپوور كردووه؛ هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكى تر‌ى تیرۆریستانیشیان له پشت بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى پسووله‌ى خۆراكى هه‌مان شاریش ته‌قاندووه‌ته‌وه.




