٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شنگال، كوژرانی 7تیرۆریستی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان 4جار مۆڵگەكانی داعشانیان لەنێۆ شارۆچكەی شنگال بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا  7تیرۆریست كوژران.

لیوا (هاشم سیتەیی)، فەرماندەی لیوای 8ی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شنگال، بە KDP.infoی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی(10.7.2015)، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هێزەكانی پێشمەرگە، فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەكانی داعشانیان لە گەڕەكەكانی(نەسر و سەیدە زەینەب)ی نێۆ شارۆچكەی شنگال بۆردوومان كرد و، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، وێرای خاپووركردنی دوو مۆڵگە بە تەواوەتی. 7تیرۆریستی داعش كوژران.

هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار