زانكۆی 'سانت كیلمنتس' لە تەواوی عێراق باوەڕپێكراو نییە.. ده‌بێ نووسینگه‌ی سلێمانییان دابخرێ

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، قوتابیان ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌وه‌ى زانكۆى 'سانت كیلمنتس' كه به بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌به‌خشێت، له ته‌واوى عیراقدا باوه‌رپێكراو نییه.
(د. بێریڤان خه‌یلانى) ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق له لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و تویژینه‌وه‌ى زانستى بۆ KDP.info جه‌ختی كرده‌وه "ئاگادارى گشت ئه‌و قوتابیانه ده‌كه‌ینه‌وه كە ئاره‌زووى خوێندنیان هەیە لە زانكۆ تایبەتەكان، زانكۆی ئه‌وا نابێ 'سانت كیلمنتس' بۆ خوێندن هه‌ڵبژێرن، چونكه زانكۆیەكی باوەڕپێكراو نییە نە لە عێراق و نە لە هەرێمی كوردستان؛ ئەم زانكۆیە بە زانكۆیەكی (فضائیە) هەژمار دەكرێت، واتا هیچ بوونی نییە لە جیهان، بۆیە ئەو بڕوانامەیه‌ی كە لەم زانكۆیە دەبەخشرێت باوەڕپێكراوو نییە.''
(خه‌یلانى) گوتیشى: "ئەم زانكۆیە لە ساڵی 2005ەوە دەیانەوێت به گەندەڵی پاره لە خەڵك وەربگرن و بروانامەی ماستەر و دكتۆرایش دەبەخشن، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك كاری دزیكردن وایه؛ هەمووشمان دەزانین كە زانكۆی تایبەت تا ئێستا ناتوانێت بروانامەی ماستەر و دكتۆرا لە عێراقدا ببەخشێت، چونكە خوێندن لەم زانكۆیانە بەشێوەی (التعلیم عن بعد)ە ئەم شێوەیەش تا ئێستا لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوه بواریان پێنەدراوە.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هۆشدارییش ده‌دات كه بە هیچ شێوەیەك خوێندن لەم زانكۆیە باوەڕپێكراو نییە و كەس داواكاری پێشكەش نەكات بۆ خوێندن تیایدا، تا پارەكانیان بەفیرۆ نەڕوات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و تویژینه‌وه‌ى زانستى زیاتر گوتى: "وەك ئەندامێك له لیژنەی خوێندنی باڵا هۆشداری دەدەمە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان تایبەت بەو نووسینگەیه‌ی كە ئەم زانكۆیە كردوویەتییەوە لە شاری سلێمانی و، بەبێ ئاگاداری وەزارەتی خوێندنی باڵایشه، داوایان لێ دەكەم تا رێكاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر كردنەوەی ئەم نووسینگەیە، بۆیە پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەزگاكانی ئاسایشی هەرێم بۆ بەرژەوەندیی قوتابیانی خۆشەویست و تەواوی خەڵكی كوردستان رێكاری یاسایی له بەرامبەر ئەم نووسینگەیە نافه‌رمییه بگرنه به‌ر و دایبخه‌ن.''
نه‌شوان به‌رزنجى




