ئەحمەد عەزیز: خورماتوو لهبهر نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزارى دەناڵێنێ

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی لیژنهى ناوچەی دووز خورماتووی پارتی دهڵێت، دۆخى خورماتوو زۆر خراپە و ئاسایشى خورماتوو ههرهسى هێناوه دهشڵێت، بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری دەناڵێنێ و كوچەو كۆڵانەكانی خەرقی خاشاك بوونە
(ئەحمەد عەزیز) بەرپرسی لیژنهى ناوچەی دووز خورماتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند: "حەشدی شەعبی لە خورماتوو بارەگایان هەیە و چەكدارە توركمانە شیعەكان بەرپرسیان بۆ دیاری كراوە لەلایەن بەغدا و بەبێ گەرانەوە بۆ ئەنجوومەنی قەزاكە و دامودەزگا حكوومیەكان و، بەتایبەتیش پۆلیسی خورماتوویان كۆنترۆڵ كردووە، چەند جارێكیش لایەنە كوردیەكان لەگەڵ ئەم چەكدارە شیعیانە كۆبوونەتەوە و رێككەوتوون كە ئارامی ناوچەكە بپارێزن، بەڵام تەنیا قسەی سەرزارە و ئەم چەكدارانە دەست لەكاری خراپ هەڵناگرن و سەرچاوەی ئەمدۆخە خراپەی خورماتوون.
(عهزیز) گوتیشى: "دۆخەكە لە خورماتوو زۆر خراپە و بەهیچ شیوەیەك ئاسایش بوونی نییە و دەتوانین بڵێن ئەمنیەتی خورماتوو ههرهسى هێناوه، بەهۆی ئەوەی هێزێكی ئەمنی مەحكەم نیە كۆنترۆڵی بارودۆخی شارەكە بكات، بۆیە هەموو گروپێكی تیرۆرستی و داعش و حەشدی شەحبی و كەسانی بەدەر لەیاسا و هێزی تێكدەر كاری نەشیاو لە خورماتوو ئەنجام دەدەن بەرۆژی روناك و بەئاشكرا. لەروی خزمەتگوزاریشەوە شاری خورماتوو بەدەست نەبوونی ئاو كارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری شارەوانی دەناڵێنێ و كوچەو كۆڵانەكانی خەرقی خاشاك بوونە."
سەرباز واحد




