مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی له خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئاغای زراری دهكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئاغای زراری..
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی نیشتیمانپەرەوەر و ناسراوی ناوچەی زراری، کاک (ئەحمەد عەلائەدین ئەحمەد) ناسراو بە (حاجی ئاغای زراری) -مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی (حاجی ئاغا) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




