به‌هۆكارى بیدعه بوون داعش نوێژى جه‌ژنى قه‌ده‌غه‌كرد

مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت، تیرۆرستانى داعش له مووسڵ بڕیارێكى نوێیان ده‌ركردووه و تێیدا نوێژى جه‌ژنیان قه‌ده‌غه‌كردووه.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب ) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "تیرۆرستانى داعش بڕیارێكى نوێیان ده‌ركردووه و تێیدا ئاگادارى خه‌ڵكى مووسڵ یان كردۆته‌وه كه نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌كراوه و نابێت له رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژن ئه‌نجامبدرێت.
به‌رپرسى لقى 14ـى پارتى گوتیشى :" به‌خه‌ڵكیان گووتووه قه‌ده‌غه‌كردنى نووێژى جه‌ژن به‌هۆى ئه‌وه‌یه چونكه بیدعه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




