به‌ره‌ڤان حه‌مدی: كه‌سوكاری ئێزدییه‌كان وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ده‌ڵێت: پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئێزدییه و نبووه‌كان، وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان سوودمه‌ند بن.
(به‌ره‌ڤان حه‌مدی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، سه‌ردانی پزیشیكی دادوه‌ری دهۆكمان كردووه، بۆ پشكنین بۆ ڕووفاتی ئێزدییه‌كان، كه تا ئێستا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك پشكنین بۆ 5 ڕووفات كراوه، له داهاتوودا پشكنین بۆ هه‌موو رووفاته‌كانی دیكه ده‌كرێت، دواتر پشكنینی خوێن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه كه‌سوكاریان ونبووه، یان له‌و گۆڕانه‌دا هه‌یه، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه كاتی ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت له هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامین، پاشانیش ئه‌و ڕووفاتانه له زێدی خۆیان به‌خاك ده‌سپێردرێن.
(حه‌مدی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ناساندنی ئه‌و كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاری باش كراوه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پێكهاتووه، پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده كراوه بۆ ده‌رخستنی یاسایه‌ك بۆ ناساندنی ئه‌م كه‌یسه، كه تێیدا كه‌سوكاری ئه‌وانه وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفال سوودمه‌ند ده‌بن، ئه‌م لیژنه‌یه پرۆژه یاساكه‌ی ئاماده‌كردووه و ته‌نیا ماوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، كه پاش پشووی هاوینه ئه‌و كاره ده‌كرێت، چونكه ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وه‌رگیراوه.
رابین شێروانی




