سهعات 08:00 ی ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رادەگەیهنرێن

ههولێر-KDP.info- (فاتیح مەولەویزادە) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگهیاند، سهعات 08:00 ی ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێنرێن.
(فاتیح مەولەویزادە)، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپهرى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: "سهعات 08:00 ی ئەمشەو ، (د. پشتیوان سادق)، وەزیری پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێنێ".
(د. پشتیوان سادق) سهعات 08:00 ی ئەمشەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە لە دیوانی وەزارەت سازدەكات.




