كاروانە ئۆتۆمبێلێکى داعشان درایە بەر تۆپ

محه‌له‌بیه -KDP.info- ئەم نیوه‌ڕۆیە هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كاروانێكی ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانى داعشیان, له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله‌دا کردە ئامانج و تێكیان شکاندن.
سەعات 12:10ـی ئەمڕۆ نیوەڕۆ, رێككه‌وتى 9/7/2015، هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, له گوندى محه‌له‌بییه لە بەری رۆژهه‌ڵاتى دووڕێیانەکەى ئاسكى مووسڵ ـ كه‌سكێ, لە میحوه‌رى رۆژئاواى دیجلەدا, 3 ئۆتۆمبێلى تیرۆریستانى داعش دایە بەر تۆپ و بۆمب و، دایان‌ڕزاندن.
بە پێى زانیاریى هه‌واڵگرى و، بە قسەی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانی، گشت چه‌كداره تیرۆریسته‌كانى ناو هه‌ر سێ ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون.




