"چوار لایه‌نه‌كه ده‌یانه‌وێ به نه‌هێشتنی كۆتا دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه له په‌رله‌مان دروست بكه‌ن"

هه‌ولێر-KDP.info- له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ی (گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان و نه‌هێشتنی، پسپۆڕێكی بواری حزبه‌كان ئه‌و هه‌وڵه به مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ دروستكردنی دیكتاتۆریه‌تێكی زۆرینه له په‌رله‌مان. هاوكات چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌وڵی ئه‌و چوار لایه‌نه هه‌م پڕۆژه‌كه‌یان و هه‌میش ڕاگه‌یاندراوكه‌یان به سووكایه‌تیكردن بە پێكهاته‌كان ده‌زانن و ئه‌و مه‌رامه‌ی چوار لایه‌نه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
"هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه له په‌رله‌ماندا"
سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه چوار لایه‌نی سیاسی؛ گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له نووسینگه‌ی ڕواێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌شنووسێكی پڕۆژه‌یاساکەیان ئاماده كردووه بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان، له‌وباره‌یه‌وه مامۆستاى زانكۆ له زانسته سیاسییه‌كان و شاره‌زا له بوارى حزبه‌كان (د. سه‌باح سوبحى) بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دوا و، گوتى: "سه‌ره‌تا وادیاره له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئامانجى ڕاسته‌قینه‌ى كۆتاى تایبه‌ت به كه‌مینەکان ڕه‌چاو نه‌كراوه به‌ڵكو زیاتر به‌ره‌و تانه‌گرتن له‌و ئه‌ندامانه ده‌گیرێت كه به‌پێى هەقى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌وافق هاتوونه‌ته ناو په‌رله‌مان. ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ند ئاماژەیەکی پێوە دیارە:
یه‌كه‌م: هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه به ڕێگاى كۆتاى پێكهاته‌كان ده‌گه‌نه په‌رله‌مان، تۆمه‌تى نوێنه‌رایه‌تیى سێبه‌ریان پێوه ده‌لكێندرێت؛ ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كانى دیموكراسیه‌تى توافقی و پێكه‌وه‌ژیانه.
دووه‌م، هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تى "نوێنه‌رایه‌تیى ڕاسته‌قینه" بورووژێنن به‌بێ ئه‌وه‌ى خویان بخه‌نه ناو ئه‌و هاوكێشه‌وە!.
سێیه‌م، هه‌وڵدان بۆ قۆرخكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى په‌رله‌مان به‌بێ ڕەچا‌وكردنى ئیراده‌ى حزبە براوه‌کەی پارتیی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
چواره‌م، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى كه به كوتاى پێكهاته‌كان ناو ده‌برێت.
(د. سه‌باح) گوتیشى: "به ڕاستى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ره‌تاى قۆناغێكى ترسناكه له هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى دیكتاتوریه‌تى زۆرینه له په‌رله‌ماندا؛ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كى زۆرى ده‌بى له‌سه‌ر هه‌موو ژیانى سیاسى و، به‌م هۆیه‌وه ده‌توانین ئه‌و خاڵانه باس بكه‌ین:
1. ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییەکەی ژیانى سیاسى له هه‌رێمى كوردستاندا؛ واتە بنه‌ماى پێكه‌وه‌ژیان و گفتوگۆ.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى كورسیى په‌رله‌مانى تایبه‌ت به كۆتاى پێكهاته‌كان ئه‌وه‌ش دژى پره‌نسیپى یه‌كسانییه له په‌رله‌مان خۆیدا.
3. پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان به پێى ئه‌زموونێك سه‌رى هه‌ڵداوه و، نەریت عورفى ئینتیخابى دروست كردووه به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه دژى ڕاده‌وه‌ستى.
4. كار دەکاتە سەر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوردستان له ناو وڵاته دیموكراته‌كانن به‌وه هه‌رێمى لێبوورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه كاریگه‌رییەکى نێگه‌تیڤى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان ساڵانی ساڵه دروستى كردووه.
5. فشار خسته سه‌ر ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌وقفیان بگۆڕن وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى لایه‌نێك بكه‌ن له‌سه‌ر حیسابى لایه‌نێكى تر.
"رۆمی‌و هه‌كاری: قسه‌ی بێبنه‌مان"
لای خۆیشیه‌وه سكرتێرى گشتى حزبى دیمو‌كراتى بێت‌نه‌هرێن (ڕۆمیۆ هه‌كارى) دڵگرانیى خۆى نیشان ده‌ربڕى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند:" ئێمه ته‌واو نیگه‌ران بووین به‌و كار و بیروبۆچوون و هه‌وڵانه‌ى كه ده‌درێن بۆ نه‌هێشتنى كۆتا یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسیی كۆتا له په‌رله‌مانى كوردستان، چونكه كۆتا له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه هاتووه له گشت یاسا‌و ڕێساكانى جیهان و له هه‌ر وڵات و شوێنێك زیاتر له ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كى تێدا بێت به حوكمى گه‌وره‌یى و بچووكى نه‌ته‌وه‌كه له ڕووى ژماره‌وه وه‌كو یاسایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى خسووسیه‌تى ئه‌و نه‌ته‌وانه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه بكه‌ن و مافه‌كانیان و شوێنه‌كانیان زامن بكرێن له په‌رله‌مان یاخود حكوومه‌ت له گشت لایه‌كى داموده‌زگاكانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى تێیدا ده‌ژین، كۆتاى هه‌رێمیش به‌و شێوه‌یه هاتبوو، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا لێره‌وله‌وێ هه‌ندێ لایه‌نى نێو په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى تر باس له كۆتا ده‌كه‌ن.
(ڕۆمیۆ هه‌كارى) گوتیشی: "ئێمه خۆمان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى داوا بكه‌ین ژماره‌ى كورسیى كۆتاكان زیاد بكرێن كه‌چى به داخه‌وه ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڕواننه كۆتادا؛ دژى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستینه‌وه و، دژى هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كین كورسیى كۆتاكانی پێ کەم بکرێتەوە."
سكرتێرى گشتى حزبى دیمو‌كراتى بێت‌نه‌هرێن ده‌یشڵێت: "ئێستا کاتی ئەوە نییە خه‌ڵك تاوانبار بكرێت به حزبى سێبه‌ر یاخود كۆتاى سێبه‌ر؛ ئێمه نه سێبه‌رى ئه‌وانین نه سێبه‌رى هیچ خه‌ڵكێكی دی؛ ئێمه نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كین به ناوى نه‌ته‌وه‌ى كلدوئاشوورى؛ نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه و سه‌ربه‌خۆى گه‌له‌كه‌ى خۆمانین؛ هەوڵمان داوە مافمان زامن بكرێت له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا وه، ڕ‌ازى نابین به‌و جۆره تۆمه‌تانه؛ چونكه قسه‌ى بێبنه‌مایە؛ ڕۆڵێكى نشتمانی و كوردستانیانه و بوێرانەیشمان بینیوه له هه‌موو ئاستێكدا، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م با ئا وەها نەڕواننە نه‌ته‌وه‌كاندا؛ ڕاسته ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی کەم‌ژماره‌ینە به‌ڵام زۆر جار هه‌ڵوێسته‌كانمان له هه‌لوێستى نه‌ته‌وه و حزبه گه‌وره‌كان ڕێكووپێكتر و ئیجابى تر بووه بۆ هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵکه‌كه‌ى.
"به‌یاننامه‌كه گوماناویه‌و مه‌رامێكی دیكه‌ی له‌پشته"
(ئه‌حمه‌د شێخ بزێنێ ) میدیاكار و دانیشتووى شارى هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دانانی مەرج بۆ بەشداریكردنی حزب و لایەن و پێكهاتەكان پێم وا بێ كاری ئەو فراكسیۆنانە نییە و پێویستە كۆمسیۆن ئەو كارە بكات, بە ڕای من ئەمە خنكاندنی بەشداریكردنی ئەو پێكهاتانەیە لە پرۆسەی سیاسی كوردستان لە كاتێكدا كوردستان هەرێمێكی فڕەڕەنگە و پێویستە مافی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تێدا پارێزراو بێت؛ بەمەش دیوێكی جوانی پێكەوەژیان نیشانی هەموو جیهان دەدەین."
ئه‌حمه‌د گوتیشى: "نازانم مەبەستیان چییە لە نوێنەری سێبەر؟ خۆی لە خۆیدا ئەمە گومان دەخاتە سەر بەیاننامەكە كە مەرامێكی تری لە پشتە؛ هەروەها سووكایەتیشە بە پێكهاتەكان كە نوێنەریان هەیە لە پەرلەمان، مەبەستی ئەوان لە سێبەر ڕوونە كە باسی چی دەكەن با پرسیار لە خۆیان بكەن كە ئایا سێبەر كێیە؟ كەسێك بە زوڕنای دەوڵەتانی ئیقلیمی سەرچۆپی بگرێ یاخود ئەو پێكهاتە نیشتمانپەروەرانەی كە چەندین ساڵە لێرە وەك برا دەژین لەگەڵماندا و لە خۆشی‌وناخۆشیدا بەشدار بوونە لەگەڵ ئەم حكومەت و میللەتەدا.
"چوار لایه‌نه‌كه له دیمو‌كراسی نه‌گه‌یشتوون"
سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس له گه‌رمیان (ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان گلى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌م چوارلایه‌نه سیاسییه كه باسی دیمو‌كراسی ده‌كه‌ن زۆر به داخه‌وه كه خۆیان له دیمو‌كراسی تێنه‌گه‌شتوونە؛ كوردستان به فره‌نه‌ته‌وه‌ییەکەوه جوانه؛ كوردستان بووه‌ته نموونه‌ی پیكه‌وەژیان له هه‌موو جیهان كه هه‌موو پێكهاته‌كان پێكه‌وه ده‌ژین؛ به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌مووان ده‌كرێت، بۆیه ناكرێت به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی ئه‌م لایه‌نانه، كۆتاكان بكرێن به قوربانی مه‌رامه‌كانیان؛ ئێزدی یان ئه‌رمه‌ن كوردی ڕه‌سه‌نن، به چی یاسایه‌ك دوور ده‌خرێنه‌وه و په‌راوێز ده‌خرین؟ كێ نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات له په‌رله‌مانی كوردستان؛ به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته مه‌رامی دیكه‌ی له پشته‌وه‌یه، ئه‌و لایه‌نانەى به‌یاننامه‌كه‌یان ده‌ركردووه ته‌نها خه‌میان پله‌و پایه و ده‌سه‌ڵاته هیچ كات ئه‌م لایه‌نانه له دیمو‌كراسی تێنه‌گه‌یشتوون ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییاندا بێت به دیمو‌كراسی ناوی ده‌به‌ن ئه‌وه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بێت به دژی دیمو‌كراسی و ئازادی ته‌پڵی بۆ لێ ده‌ده‌ن."
(ئه‌حمه‌د گلى) گوتیشى: "ئێمه‌ی كورد هه‌موومان پێكه‌وه جوانین؛ ناكریت پێكهاته‌كانى كه‌مینه بكرێن به قوربانی مه‌رامی ئه‌م لایه‌نانه وه، ناوهێنانى كه‌مینه‌كان به سێبه‌ر؛ گومانی تێدا نییه ئه‌مه سووكایه‌تییه؛ ئه‌و لایه‌نانه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی سووكایه‌تی به كه‌مینه‌كان ده‌كه‌ن."
"خنکاندنی ده‌نگی کهمینەکان"
پارێزه‌ر (كاوار حه‌مید باڤى) خەڵکی دهۆک له‌باره‌ى هه‌مان پرس به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "کوردستان وه‌کو باخێکه له ڕووی پێکهاته‌کانه‌وه و، په‌رله‌مانی کوردستانیش ئه‌وا ده‌بینرێت، هه‌ر له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له 19/05/1992 به بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی 5 کورسی بۆ کەمینەکان زیاد کرا و، ئێستا بووەته 11 کۆتا؛ ئه‌و خاڵه ڕووی کوردستان له جیهانی ده‌ره‌وه گه‌ش کردووه و بووه‌ته جێگای ڕێز و هه‌موو که‌مینەکانیش له کوردستان هه‌ست به بوونی خۆیان ده‌کەن و کوردستانیش به خاکی خۆیان ده‌زانن وه‌ک به‌شێك له‌و هه‌رێمه؛ به‌ڵام هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆتاکانی که‌مینه‌کان و دانانی هه‌ندێك به‌ربه‌رست بۆ به‌ده‌ستهێنانی کۆتاکان و خنکاندنی ده‌نگی کهمینەکان و ڕێگه‌گرتن له کهمینەکان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و ڕه‌شکردنی ئه‌و کو‌لتووره‌ی کوردستان که له کۆنه‌وه ڕێز له کەمینەکان گیراوه و، هه‌روه‌ها به‌شداری هه‌موو پرسه گرنگه‌کانی کوردستانی کردوونە و وه‌کو ئه‌و سه‌ر‌دانانه‌ی شاندی پارتی له دوو ڕۆژی ڕابردوودا کرا ڕێز له بریاری هه‌موو کەمینەکان گیرا و بۆچوونی ئه‌وانیش له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کان وه‌رگیرا."
نه‌شوان به‌رزنجى




