" وەختیەتی حكوومه‌ت کاری خۆی بکا"

به‌غدا -KDP.info- (رێناس جانۆ) ده‌ڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌یه‌كی دروستی گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا ڕێككه‌وتنێكی دیكەیش واژۆ بكه‌ین، نابێ حكوومه‌تی هه‌رێم واز لە فرۆشتنی نه‌وتی خۆی بهێنێت.
(ڕێناس جانۆ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوو ڕێگامان له به‌رده‌مدایە؛ یان دەبێ بەغدا هەرچییەکمان پێ دەکا دەنگ نەکەین، یانیش دەبێ سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆمان بفرۆشین و، خەڵکەکەمانی پێ بژێنین؛ ئەو ساڵ و نیوێک زیاتریشە حكوومه‌تی عێراق بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، هەرچییەکیش هەوڵمان داوە بەغدا بێنینە سەر بار، کەڵکی نەبووە و، بەغدا هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك خۆی له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌دزێته‌وه و مەیلی لێ نییە ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات."
(جانۆ) دەڵێ، جا مادامەکینێ بەغدا وا دەکا، ئێستا وەختیەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کاری خۆی بکا و، سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و، به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌نگاو بنێین و، چاومان له ده‌ستی كه‌س نه‌بێت و، کەس نه‌توانێت بە مەیلی خۆی بوودجه‌ی هه‌رێم ببڕێت.
گوتیشی: "با دیسانیش له‌گه‌ڵ عێراقدا ڕێک بكه‌وین، بەڵام نابێ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و ڕێگایەی گرتوویه‌ته به‌ر بکشێتەوە."
ڕابین شێروانی




