به‌لجیكا له شەڕی داعش نه‌كشاوه‌ته‌وه؛ له‌گه‌ڵ هۆڵه‌نه‌دا به نۆره هێرش دێنن

به‌لجیكا -KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا ده‌ڵێ، حكوومه‌ته‌كه‌ی له شەڕی تیرۆریستانی داعش نه‌كشاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا وا ڕێك كه‌وتن كه به نۆره فڕۆكه‌كانیان هێرش بكه‌نه سه‌ر تیرۆریستانی داعش.
(دلاوەر خالد ئاژگەیی) نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە گەڵ شاندی نوێنەرایەتیدا سەردانی پەرلەمانی بەلجیکای کرد و لە لایەن (دیرک ڤان دێر مالن) سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکا پێشوازییان لێ کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دلاوەر ئاژگەیی سوپاسی پەرلەمانی بەلجیکای کرد بۆ بانگهێشتکردنی وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆڵی بەلجیکا لە هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش؛ کە لە ئاكامدا وەزیری دەرەوەی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا داوا لە پەرلەمانی بەلجیکا کرا کە گوشاری زیاتر بخاتە سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ پشتگیری زیاتری سەربازی و وەرگرتنی ژماره‌یه‌ك لە پێشمەرگە بریندارەکان بۆ چارەسەر.
بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بڕیاری حکوومەتی هەرێم بۆ سەربەخۆییی ئابووری کە پێویستە بۆ دابینکردنی مووچەی هاووڵاتیانی کوردستان و شەڕی دژی داعش و ئاوارەکان.
(دیرک ڤان دێر مالن) سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکا بە شاندەکەی کوردستانی ڕاگەیاند کە بەلجیکا خۆی لە هاوپەیمانەتیی شەڕی دژی داعش نەکشاندووەتەوە و لەگەڵ هۆڵەندا وا ڕێک کەوتوونە کە هەر کامەیان و، بە نۆبەت ساڵێک نا ساڵێک فڕۆکەکانیان بنێرن بۆ بنکەی ئاسمانەهێز لە ئوردن بۆ بەشداری لە شەڕ و پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە."
لە کۆتاییدا دلاوەر ئاژگەیی بانگهێشتی پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندیی هەردوو لا.




