" دەبێ له‌و كاروانه چه‌كه‌ی بۆ عێراق دێ پشكی كورد بدرێت"

هه‌ولێر -KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت پشكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌و چه‌كانه بدرێت كه بڕیاره بێت بۆ عێراق؛ "ئه‌وه مافێكى هه‌رێمى كوردستانه".
)خۆشه‌وى خه‌لیل( ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تى عێراق ماوه‌یه‌كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات هەم له ڕووسیاو ئه‌مه‌ریكا چەکی بۆ دێت هەم له چەند وڵاتێکى دیكەیشەوە؛ دیارە كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوە بەو مەرجە چەک دەداتە عێراق، کە بەغدا بەشی هه‌رێمى كوردستانیشی لێ بدات جا بۆیه ده‌بێ به‌غدا ره‌چاوی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگرێس بكا و له‌هه‌ر وڵاتێكه‌وه چه‌كی بۆبێ ده‌بێ پشكی هه‌رێم ره‌وانه بكات".
(خۆشەوی) گوتیشی: "چاوه‌ڕێنە چه‌كوچۆڵ له ئه‌مه‌ریكاوه بگاته عێراق؛ هەر له‌وێوه پشكى كورد له چه‌كه‌كه‌كان جیا كراوه‌ته‌وه؛ دیارە به‌غدا لەو چه‌ند ساڵەدا سیاسه‌تێكى زۆر هه‌ڵه‌ى دەرهەق به هێزى پێشمه‌رگه گرتووەتە بەر، نه بوودجه‌ی بۆ ناردووە نه چه‌ك".
گوتیشى: "بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ پێشمه‌رگه به‌چه‌كى قورس ده‌بێت، تەنانەت ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆیش نەچێتە شەڕی مووسڵ، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت سنوورى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره‌دا هەیە و، دەبێ چەکەکەی هەر پێ بدرێت و، دەستوبردیشی لێ بکرێت."
كارزان هه‌ورامى




