د. عه‌ره‌فات: له‌ناو هاوپه‌یمانى شیعه‌كاندا كه‌سانێك پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێم ده‌كه‌ن

هه‌ولێر -KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێی وایە به‌غدا لە دڵەوە ڕقی لە کوردستانە و کەڵکی گفتوگۆی نه‌ماوه و، خۆی نایەوێ هیچ ڕێككه‌وتنێک سه‌ر بگرێ؛ جا ده‌بێت به هه‌موو لایه‌كه‌وه پشتى کوردستان بگرین ئابوورییەکەى سه‌ربه‌خۆ بکات.
)د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م( ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بڕیار وابوو ئەو شاندە كوردەی چوونە بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى نه‌وتى عێراقدا كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین بەغدا نیه‌تى پیسە و، نایه‌وێت گوێ بگرێت."
(د. عەرەفات) گوتیشی: "دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا کەڵکی نییه، بە ئه‌قڵیه‌تى شۆڤێنایەتییەوە حكوومه‌ت دەبەن بەڕێوە؛ ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدایان پێ خۆش نییە، کەوابوو دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌دا هیچ کەڵکی نییە و، باشتر وایە پشتی هەرێمی کوردستان بگرین کە بڕیاری داوە ئابووری سه‌ربه‌خۆ بکات؛ ده‌بێ به هه‌موومانه‌وه سیاسه‌تێكى نوێ بۆ ئابووریى كوردستان دابینێین".
گوتیشى: "بابه‌تى ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى عێراقیشى نیگه‌ران كردووه؛ ئێستا له‌ناو شیعه‌كان خۆیشیاندا کەسی وا هەنە پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێم ده‌كه‌ن و به هاوپه‌یمانێتی شیعه ده‌ڵێن كه ئەگەر پشتگیرى له ئابووریى سه‌رخۆى كوردستانیش نەکەن، دژایه‌تیشی مه‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن به‌غدا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ڕێک بکەوێت".
كارزان هه‌ورامى




