خه‌لیفه‌ی تیرۆریستان له‌داخا ئه‌م كاره‌ی كرد

مووسڵ-KDP.info-خه‌لیفه‌ی تیرۆریستان له‌داخا كه داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه شستی برد، دوو ئه‌میری گولله باران كرد.
داعش وه‌ك هه‌میشه كه له‌شكستی به‌رده‌وامدایه و له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه له‌گشت میحوه‌ریكاندا شكاون، ئه‌م شكسته گه‌وره‌یه وایكردووه خه‌لیفه‌ی داعش (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) ده‌ست به هه‌ڕه‌شه‌و ترسوتۆقاندنی ئه‌ندامانی بكات..له‌و باره‌یه‌وه (سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمیری داعش لە داخی ئەو هەموو شکستە خراپەدا بە تایبەتی لە کەرکووکدا ھەڕەشەی لە فەرماندەکانی کردووە و، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خۆی، دوو ئەمیرە داعشی گەورە گوللەباران کراون."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش سێ ئافرەتی کوردیان بە زۆر بردبوو بۆ مارەبەشەڕ (نیکاحی‌جیهاد)، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕازی نەبووبوون، ھەرسێكیان گوللەباران کردوونە."
ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش، ئەمارەتی باشیکیان لە (ئەبوومەروان)ـە داعش سەندووەتەوە و، دایانەتە دەستی (محەمەد ئەبووعایشە)ناوێک.
بڵند ئیبراھیم




