به‌غدا پارەی نەختی هه‌یه

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارە كوردێکی پەرلەمانەکەی به‌غدا ده‌ڵێ كه حكوومه‌تی عێراق كێشه‌ی پاره‌ی نەختی نه‌ماوه و قه‌رزی كردووه و داهاتی نه‌وتیشی هه‌یه و، دەشێ ئێستا پاره‌ی هه‌رێم بنێرێ به‌ڵام كه ناینێرێ ده‌یه‌وێ یاسایی بودجه جێبه‌جێ بكات.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و وه‌به‌رهێنان په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حکوومەتی عێراق هەم داهاتی زیادی کردووە و، هەمیش قەرزی کردووە؛ جا ئەگەر بە قسەی خۆیان جاران پارەی نەختیان نەبووبێت، ئێستا خۆ هەم پاره‌ی نەختی پێیە و، هەم له بانكه‌كانیشدا پاره‌ی یه‌ده‌کی هه‌یه."
(نه‌جیبه نه‌جیب) پێی وایه: "کە بەغدا پارەکەی هەرێم بە تەواوەتی نانێرێت، هیچ پێوه‌ندییەکی به بێ‌پاره‌ییەوە نییه، به‌ڵكو هی ئەوەیە باوەڕی بە فیدراڵیه‌ت نییە و، هەر بە ئەنقەست نایەوێ یاسای بوودجە جێبه‌جێ بکات؛ پارەی نەخت هەیە، ئه‌گه‌ر بەغدای مەیلی لێ بێ؛ مادامەکینێ عێراق كێشه‌ی پاره‌ی نیه، ده‌بێت به‌شی كوردستانی لێ بنێرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرای كرد حكوومه‌تی عێراقی ملیارێك‌و700ملیۆن دۆلار قه‌رزی له بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه و، پاره‌ی یه‌ده‌کی هه‌یه و داهاتی نه‌وتیشی هه‌یه، کەوابوو کوا عێراق كێشه‌ی پاره‌ی هەیه.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی ئەوە چه‌ند مانگە به بیانووی نه‌بوونی پارەی نەخت، به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیان ڕاگه‌یاندبوو پێیان ناکرێت هەرهەموو بوودجەکە بنێرین!"
یه‌حیا سابیر




