200 ئه‌مه‌ریكایی هه‌وڵی چوونه نێو داعشیان داوه و ژماره‌یه‌كیشیان گه‌یشتوون

واشنتن-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌ستگای لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی فیدراڵ(جه‌یمس كۆمی) رایگه‌یاند، زیاتر له 200 ئه‌مه‌ریكایی به‌مه‌بستی چوونه ڕیزه‌كانی توندڕۆ ئیسلامییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ریكایان به‌ره‌و سووریا جێ هێشتووه؛ هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێكیان گه‌یشتوون و هه‌ندێكیش هه‌وڵی چوونیان داوه.
(كۆمی) به لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كاروباری هه‌واڵگریی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی راگه‌یاندووه، له ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وامین كه ده‌یانه‌وێ بچنه ڕیزی چه‌كداره بیانییه‌كانه‌وه.. هه‌روه‌ها دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌یش كه په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن و ڕه‌نگه به‌و هیوایه بن كه له نێوخۆدا هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كان.
وه‌هایش پێده‌چێ كه، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كه هانی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌دا به‌ره‌و توندڕۆیی، دڵه‌ڕاوكێی لای ده‌ستگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵ ناوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه (كۆمی) دوێنێ چوارشه‌ممه داوای له كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا كردووه تا ڕێ بده‌ن یاسایه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ن و له ڕێیه‌وه ئاگایان له پێوه‌ندییه نهێنه‌كان ببێت و لێكۆڵینه‌وه له چالاكییه نافه‌رمییه‌كان بكه‌ن.
زریان زیاد- ڕۆیته‌رز




