به‌رلسكۆنی به سێ ساڵ زیندانی سزا درا

ڕۆما-KDP.info- دادگای ئیتالیا دوێنێ چوارشه‌ممه، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی سیاسی، سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی(سیلڤیۆ به‌رلسكۆنی)دا سه‌پاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نسای نیمچه‌فه‌رمی، تۆمه‌ته‌كان پێوه‌ست بوون به پێدانی به‌رتیل به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران(سێرجیۆ دی گریگۆریۆ) له ساڵی 2006، تا له به‌رژه‌وه‌ندیی پارته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو هه‌ڵوێستی بگۆڕێ.
(سێرجیۆ دی گریگۆریۆ)یش ڕێخۆشكه‌ر بووه تا (به‌رلسكۆنی) بۆ جاری دووه‌می ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا له ساڵی 2008دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری پاردا، ددانی ناوه به‌وه‌ی كه، پاش وه‌رگرتنی ملۆنێك ئێرۆ له پارته‌كه‌ی (به‌رلسكۆنی) هه‌ڵوێستی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی جارێكی دی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی (به‌رلسكۆنی)دا گۆڕیوه.
زریان زیاد




