خازر.. 6 داعش كوژران

خازر-KDP.info- له میحوه‌رى خازردا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان مەکۆیەکی تیرۆریستانى داعشیان کردە ئامانج و، کوشتوبڕیان کردن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كۆپیه‌كی ده‌ست خستووه، سەعات 8ـی ئەم ئێواره‌یە, ڕێككه‌وتى 8/7/2015, هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به چه‌كى قورس لە زەمینەوە و, هاوپه‌یمانان لە ئاسمانەوە, گردبوونه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى بازگركانى میحوه‌رى خازر کوتا.
به پێى زانیاریى وردى هه‌واڵگرى و، پەیڤی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى, له ئه‌نجامى ئەو بۆردومانەدا, 6 تیرۆریستى داعش كوژراون.




