پێكهاته‌كان: چوار لایه‌نه‌كه به پڕۆژه‌ی نه‌هێشتنی كۆتا ده‌یانه‌وێ ئارامی كوردستان تێك بده‌ن

هه‌ولێر -KDP.info- نوێنەرە مەسیحی و تورکمانەکانی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن كه، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی، نیازیان وایە ئەم ئەزموونە ناسراوەی پێکەوەژیانی ناو هەرێمی کوردستان، تێک بدەن، بۆیە دەیانەوێ کورسییەکانی کۆتا لەبەین بدەن؛ جەختیش دەکەنەوە، ئەگەر بێت واز نەهێنن، کۆنسووڵخانە بیانییەکان و، کۆمەڵگای نێودەوڵەتییشی لێ ئاگادار دەکەنەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چوار لایه‌نی سیاسیی كوردستان (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) له نووسینگه‌ی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا ڕه‌شنووسێكیان نووسیوه و له مادده‌ی نۆدا، بڕگه‌ی شه‌شه‌م (1) دا مه‌رجێك دانراوه بۆ پێكهاته‌كان كه هه‌ر كاندیدێك پێویسته 25%ـی ده‌نگی پێویست بۆ كورسییه‌ك، واته نزیكه‌ی پێنجهه‌زار ده‌نگی درابێتێ، ئه‌گینا نابێته ئه‌ندام په‌رله‌مان. ئه‌مه به لای چاودێرانی سیاسییه‌وه مه‌رجێكی نەکردە (ته‌عجیزی)یه و بۆ ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌ری هیچ نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایه‌ك نه‌گه‌نه په‌رله‌مان. هاوكات له پڕۆژه‌كه‌دا له بڕگه‌ی شه‌شه‌م ـ (2)دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێك ئه‌م ڕێژه‌یەی به ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا دیان (كریستان)ـه‌كان و، توركمانەکان بە گوێرەی دەنگەکانیان هەر یەکەو سێ کورسییان پێ دەدرێت. به‌م پڕۆژه‌یه ئێزدی و ئه‌رمه‌ن ناچنه په‌رله‌مان و به كۆی گشتییش كورسییه‌كانی كۆتا کەم دەکرێتەوە و، له جیاتی یانزە، دەبێتە شەش.
سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژه‌یه ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گردبوونەوەی گەلی کلدانی سریانی (وەحیدە یاقۆ هورمز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکان لە لایەن چوار فراکسیۆن پێشکەش کراوە، بە تایبەتی گۆڕان، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین؛ ئەم هەوڵە خراپ بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەشکێتەوە، چونکە هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیان لە جیهان و عێراق ناسراوە و ناسنامەکەی پێکەوەژیانە.''
(وەحیدە یاقۆ هورمز) گوتیشی: "هەوڵ دەدەین ئەو فراکسیۆنانە پڕۆژەکەیان بکێشنەوە، چونکە ئەمە دەبێتە زەرەر بۆ هەرێمی کوردستان و، جگە لەوەیش لەگەڵ کۆنسووڵخانە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا قسە دەکەین کە ئەو هەنگاوە دژی پێکهاتەکانە و، قبووڵ ناکرێت."
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گردبوونەوەی گەلی کلدانی سریانی گوتیشی: "ئەم هەنگاوە دژی هەرێمی کوردستانە و، دەیانەوێت پشێویی بنێنەوە لە هەرێمدا و ئاسایشی لێ ببڕن و، وەکو عێراق و وڵاتانی عەرەبی لێ بکەن و، بیکەنە شەڕی ناوخۆ."
لای خۆیشیه‌وه (مەلا ماجد بازرگان) سەرۆکی فراکسیۆنی هەولێری تورکمانیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " ئەو فراکسیۆنانە لە داخا ئەو پڕۆژەیاسایەیان پێشکەش کردووە؛ کە ئێمە نەچووینە کۆبوونەوەکەی 23ـی حوزەیران، هەڵساون لە سەنتەری توێژینەوەی سەرۆکی پەرلەماندا پڕۆژەیەکی وەهایان ئامادە کردووە؛ تاوەکو ئێستا هیچ بیرۆکەیەکیان نەبووە، ئەمەش تەنها بۆ لێدانی پێکهاتەی تورکمانە."
ڕوونیشی کردەوە: "ئەوان دەیانەوێت ئێمە سازش بکەین و لەگەڵ هەڵوێستی ئەواندا بین؛ گوایە پێیان وایە ئێمە لەگەڵ پارتیداینە، کەچی وا نییە و ئێمە ڕای خۆمان هەیە."
(بازرگان) ڕاشیگەیاند کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکان سووکایەتییە بە پێکهاتەکان و، دەستوەردانە لەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان کە لە جیهاندا بەپێکەوەژیان ناسراوە، بەڵام ئەوە پێچەوانەی دروشمی ئەو حزبانەیە کە کاریشی پێ ناکەن.
بڵند ئیبراهیم




