ئاواره‌كانی نیشته‌جێی دهۆك گشت پێداویستییه‌كی هاوینه‌یان پێدراوه

دهۆك-KDP.info-ڕه‌وشی ئاواره‌كانی نیشتەجێی پارێزگای دهۆك زۆر باشه و هیچ شتێكیان کەم نییە؛ حكوومه‌تی هه‌رێم هەموو ڕۆژێ بە دەمیانەوەیە و كه‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ دابین ده‌كات.
(ئیدریس ساڵح) به‌رپرسی كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆك بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێستا ڕه‌وشی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك زۆر باشه و هه‌موو پێداویستیه‌كی وه‌رزی هاوینیان بۆ دابین كراوه و ڕۆژانه‌یش تیمی جۆراوجۆر سه‌ردانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كێشەکانیان ئاگادار ببینەوه، ئێمه‌یش به دواداچوونی بۆ بكه‌ین و چاره‌ی كێشه‌كه بكه‌ین."
گوتیشی: "ئێستا 16 كه‌مپی سنووری پارێزگای دهۆك، نزیكه‌ی 185هه‌زار ئاوارەی لێ نیشته‌جێ کراوە؛ دوو كه‌مپی دیكه‌یش له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، هه‌ر كاتێك ئه‌وانه‌یش ته‌واو بن، ئاواره ده‌چنه ناو، له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه‌یش هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ ئاواره‌كان دابین كراوه و له هیچ شتێك كه‌موكورتییان نییە.
(ساڵح) دەیشڵێت: "دیارە پیشمەرگە زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری شنگالی ئازاد کردووەتەوە و، لەو کاتەوە بەرەبەرە وا ئاوارەکان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان."
رابین شێروانی




