٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٢٢٠٠ ڕووس بوونه‌ته‌ تیرۆریست

سەرچاوە: KDP.info

ڕووسیا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ڕووسیاتودەی) وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری داوە کە ڕووسێکی لەناو گروپە توندڕەوەکاندان و ئەوەیشی بە مەترسی بۆ سەر بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و توندوتیژی لە وڵاتدا زانیوه‌.
(ئۆلێگ سیرۆمۆلۆتۆڤ) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری دژەتیرۆر ڕایگەیاندووە ئێستا نزیکەی (٢٢٠٠) هاووڵاتیی ڕووس کەوتوونەتە به‌ره‌ی گروپە تیرۆریستیی وەکو داعش و ئەوانی تر لە عێراق و سووریا و، شەڕ بۆ توندڕەوی و توندوتیژی دەکەن، ئەوەش دەسپێکێکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا.
هەڵبەت وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر دامرکردنەوە و هەوڵێکی داعش و گروپە توندڕەوەکانی تر بۆ سەر ڕووسیا پێویستی بە هەڵمەتی هۆشیاری خەڵکی و دامەزراوەکان و حکوومەت هەیە.
ئێستا ڕووسیا سەرقاڵی کۆڵینەوەیە لە بەیاننامەکانی سەرکردەکانی داعش بۆ گواستنەوەی جیهاد بۆ ناوچەکانی قەوقاز و ناوەندی ئاسیا.
ڕووسیا نیگەرانە لە گەڕانەوەی توندڕەوەکان بۆ وڵاتەکەیان و بردنەوەی بیروڕای توندڕەوی و توندوتیژی بۆ ئەوێندەرێ، لەو بارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتوویەتی: "ڕوون و ئاشکرایە کە گەڕانەوەی تیرۆریستەکان بۆ ڕووسیا نەک تەنها مەترسیی خاڵە شاراوەکانی تیرۆریستی خۆیانیان لێ دەکرێت، بەڵکو ئەوان بیروڕای ڕادیکاڵ و ئایدۆلۆژیای نەرێنی دێننەوە ناو کۆمەڵگا و بە تایبەتی هەرزەکاری سادە هەڵدەخەڵەتێنن."
شیاوی باسکردنە، بەپێی داتاکانی کانونی دووەمی ئەو ساڵ زیاتر لە ٢٠هەزار چەکداری بیانی لە ڕیزی گروپە تیرۆریستەکان بە تایبەتیش داعشدا شەڕ دەکەن، ئەو چەکدارانە لە سەد وڵاتی جیهانەوە پەیوەندییان بە گروپە توندڕەوی وەک داعشەوە کردووە.
و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار