سه‌لاح ده‌لۆ: سه‌رۆك بارزانی ئارامى شارى كه‌ركووكی به هێڵى سوور دانا كه ده‌بێ پارێزگارى له‌و ئارامییه‌ى بكرێت

هه‌ولێر -KDP.info-به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك گه‌رمیانى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌ركووك گرنگیى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو به تایبه‌تى تاوتوێكردنى پرسى ئه‌منى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له كوردستانى بوونى كه‌ركووك.
(سه‌لاح ده‌لۆ) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك ــ گه‌رمیانى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هاتنى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ كه‌ركووك زۆر گرینگ بوو چونكه له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا كراوه و باس له ئه‌منیه‌تى شارى كه‌ركووك كرا؛ (سه‌رۆك بارزانى) ئاماده‌یى خۆى نیشان دا بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك كه پێویست بكات، بێجگە لەوەیش پرسى پاراستنى ئه‌منیه‌تى كه‌ركووك ئه‌وله‌ویه‌تى قسه‌كانى بوو و گوتى ئارامى شارى كه‌ركووك هێڵى سووره و ده‌بێت پارێزگارى له‌و ئارامییه‌ى بكرێت كه له سایه‌ى خه‌بات و قوربانیدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ده‌ست هاتووه، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شاره‌كه و هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پارێزگایە و پاراستنى ئاساییشى شاره‌كه".
گوتیشى: "سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر كوردستانىبوونى شاره‌كه كرده‌وه و رایگه‌یاند كه جوانیى شاره‌كه ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان وه‌ك برا بژین بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستى برایه‌تى بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ینەوە ".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "نه‌خشه‌ى سه‌ربازى جه‌نگ و پلانى پێشمه‌رگه و شكستى داعش له به‌ره‌كانى جه‌نگ باسى لێوه كراوه و بووه مایه‌ى دڵخۆشى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان جیا له گفتوگۆ، ڕاپۆرتى میحور‌ه‌كانیش خوێنرایه‌وه".
كارزان هه‌ورامى




