هەندێ گرفتى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ندیى به یاسای نه‌وت‌وگازه‌وه هه‌یه

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌شێك له گرفته‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ندیى به یاسایى نه‌وت‌وگازه‌وه هه‌یه كه ده‌بێت په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكات و كۆتایى به‌و گرفتانه بهێنرێت.
د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا به‌غدا پاره‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌داوه، جگە لەوە جۆرێك له ناڕوونى له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داده‌نێن، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و یاسایى نه‌وت‌وگاز له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند بكرێت ئه‌و گرفتانه ڕوو نادات، چونكه هه‌موو كه‌س ماف و ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت."
دەیشڵێت: "ئێستا به‌غدا پاره‌ى نانرێت پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه نییه، ئه‌ى هه‌رێمى كوردستان چى بكات؟ ئێ خۆ ده‌بێت یان گرێبه‌ست بكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان یان نه‌وتى خۆى ڕاسته‌وخۆ بفرۆشێت ده‌ى ئه‌گه‌ر یاسایه‌كه هه‌بووایه ئێستا بەغدا ئه‌م گرفتانه‌ی نەدەنایەوە؛ گرنگه یاسای نه‌وت‌وگاز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى هه‌رێمى كوردستان سوكتر بكرات بۆ گه‌یشتن به ئابوورییەکى سه‌ربه‌خۆ".
لای خۆیشیه‌وه (د. مه‌حموود عوسمان) په‌رله‌مانتارى پیشوى عێراق بۆ ماڵپەڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "کێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌کان کێشه‌یەکی کۆنه و، تا ئه‌و کاته‌ی یاسای نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سند نه‌کرێت ئه‌م کێشه‌یه، وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه. ته‌نیا ڕێگای گه‌یشتن به‌م ڕێککه‌وتنه په‌سندکردنی یاسای نه‌وت‌وگاز له عێراقه".
كارزان هه‌ورامى




