كامه‌یان راست ده‌كه‌ن فراكسیۆنه‌كانی (یەكێتی - گۆڕان - یەكگرتوی ئیسلامی - كۆمەڵی ئیسلامی) یا.... ؟

کەریم قادر
دوێنێ 7ـی ته‌مموز، هه‌ر چوار فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی پێكهاته‌كانی كوردستان به ناونیشانی (بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی) به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: ((ئێمە لەپەرلەمانی كوردستان هەمو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە، كە باس لە كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكان دەكات، دڵنیایی دەدەین نە لەئێستا، نە لەئایندە هەوڵی لەم چەشنە نەبوەو نابێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئێمە لەئێستادا پشتیوانی خواست و داواكاری راستەقینەی خودی پێكهاتەكان دەكەین.))
پێشتر 29/6 ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی، ته‌لار له‌تیف له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، ((پێشنازێك بۆ نه‌هێشتنی لیستی كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه. ئه‌و پێشنیازه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مان یاسای مافی پێكهاته‌كانی ده‌ركرد، به‌مه‌ش ئه‌وان مافیان پارێزراوه، بۆیه به بۆچوونی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران پێویست به‌مانه‌وه‌ی لیستی كۆتا ناكات، به‌ڵكو ئه‌ندامانی ئه‌و پێكهاتانه هاوشێوه‌ی كورد ده‌توانن خۆیان له‌ناو لیسته‌كانی خۆیان كاندید بكه‌ن.))
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئەو فراكسیۆنانە پێیانوایە "پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنتڕۆڵی ئەو كورسییانەی كردووە و نوێنەری ئەو كەمە نەتەوەیی و ئایینانە، نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان ناكەن و لە كاتی ململانێ سیاسییەكان پارتی بەكاریان‌دەهێنێت، بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی بەرنامەیەكەوە كۆتایی ئەو دەستەڵاتەی پارتی بەسەر ئەو نوێنەرانەوە كەم بكرێتەوە". ئه‌وه‌ته سۆران عومەری په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكیدا بۆ شارپرێس 8/7 ده‌ڵێ ((پێویستە ئەو پێكهاتە ئاینی‌و نەتەوەییانە تەعبیری حەقیقی لە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بكەن و ئیدی ڕێگە نادەین كەس لەبری ئەوان دەنگ بدا‌و لەبری ئەوان نوێنەر دابنێت‌و دواتر لەكۆبوونەوەكاندا گەمەیان پێبكەن‌و بەكاریانبهێنن(( هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیارییانه و لێدوانی ئه‌م په‌رله‌مانتاره جۆرێك له سوكایه‌تیكردن به نوێنه‌رانی ئه‌م پێكهاتانه‌ی تێدایه، كه دادگا ده‌توانێ ئه‌مه ساغ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌و قسانه ده‌رده‌كه‌وێ هه‌وڵێك به‌و ئاراستەیه له ئارادایه، به‌ڵام پرسیار لێره ئه‌وه‌یه كامیان راست ده‌كه‌ن؟ ئه‌و فراكسیۆنانه، كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ده‌یانه‌وێ په‌رده به‌سه‌ر هه‌وڵێكیاندا بده‌ن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ناگونجێ كه كوردستانی پێ ده‌ناسرێته‌وه، یا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، كه ده‌ڵێن به بۆچوونی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران پێویست به مانه‌وه‌ی لیستی كۆتا ناكات یا پێویستە ئەو پێكهاتە ئایین و نەتەوەییانە تەعبیری حەقیقی لە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خۆیان بكەن.
هه‌رچه‌نده بنه‌مای ئه‌م بۆچوونه لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه و بۆ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی(كوده‌تاكه‌ی) رۆژی 23ـی حوزه‌یرانی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه له ئارادا نه‌بووه و نییه، ده‌بێ لێدوانی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره هه‌روا تێنه‌په‌ڕێ، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وجۆره له كوردستان نیشانه‌ی پرسیار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه. بۆیه ناكرێ ته‌نها به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه مه‌سه‌له‌كه كۆتایی پێ بێت، كه وڵات تووشی ململانێیه‌كی نه‌خوازراوی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كات. واته نوێنه‌رانی ئه‌م پێكهاتانه‌ی كوردستان مافی خۆیانه هه‌موو رێكارێكی یاسایی له به‌رامبه‌ریان بگرنه‌به‌ر.




