سەرۆک بارزانی سەردانی کەرکووک دەکات

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەرکووک- گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی کەرکووک دەکات.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیئ پارتیی دیموکراتی کوردستان کەرکوک گەرمیان (عەدنان کەرکووکی) بە KDP.infoـی راگەیاند: "بڕیارە ئەم دوانیوەڕۆیە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) سەردانی کەرکووک بکات و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی سنووری ئەو پارێزگایەدا کۆ ببێتەوە."
(عەدنان کەرکوکی)گوتیشی، هێشتا نەگەیشتووەتە کەرکووک، بەڵام ئەم دوانیوەڕۆی چوارشەممەیە سەردانی کەرکووک دەکات و لە چاوەڕوانیی گەیشتنیدا سەرۆکدان.
بڵند ئیبراھیم




