شاندی پارتی لەگەڵ مەسیحییەکان لە کۆبوونەوەدایە

هەولێر-KDP.info- شاندی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، بۆ کۆبوونەوە و دانوستان سەردانی بارەگای بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشوورییان لە هەولێر کرد.
ئەم سەردانەی شاندی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکایەتی دەکات، پێکهاتووە لە: سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی(فازڵ میرانی)، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی(د.ڕۆژ نووری شاوێس) و (ئازاد بەرواری) و (دڵشد شەهاب) ئەندامی سەرکردایەتی.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوویشدا شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و تورکمانەکانی لە سلێمانی و هەولێر کرد و، لە کۆی کۆبوونەوەکانیشدا جەخت کرایەوە کە، دەبێ پرسە نیشتیمانی و گرینگ و چارەنووسسازەکان سازانیان لەبارەوە بکرێ، بە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمیشەوە.




