٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە گوێزتنەوی سەربازگەکانی بۆ بەغدا ناڕازییە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە کۆی سەربازگەکانی ناوچە ئازادکراوەکانی مووسڵ بگوازرێنەوە بۆ بەغدا، هەرچی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵیشە داوای کردووە پۆلیسی ناوخۆکەی هەر لە ناوچە ئازادکراوەکاندا دەوامی خۆیان بکەن.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە KDP.infoـی راگەیاند: لە بەرنابەر ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە بڕایرەکە ڕازی نییە، هەربۆیە شاندێکی ئەمنی چووەتە بەغدا تا رازییان بکەن بەوەی پۆلیسی ناوخۆ نەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوان لە ١٢یەکەی ئیداری لە انوچە ڕزگارکراوەکاندا دەوامی خۆیان دەکەن و چوار مانگیشە مووچەکەیان وەرنەگرتووە، ئاخر وەک گوێزتنەوەیان بۆ بەغدا ئەرکیان قورس دەبێت."

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، تەنیا بەڵێن لەبارانبەر ناڕەزایەتییەکەی شاندەکەی مووسڵ بریکاری وەزیری ناوخۆیە کە بەڵێنی ئەوەی پێداون ھەوڵ لەگەڵ وەزیری ناوخۆدا بدات تا بدات پۆلیسی ناوخۆ نەگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار