موحسین سه‌عدوون: پارتى ناهێڵێ هیچ پێكهاتەیەک مافى بخورێت

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات له كاتى دانانى كورسیی كۆتاكان و پێكهاته جیاوازه‌كان، پارتى یه‌كه‌م هێز بوو پێداگریی له‌وه دەكرد ده‌بێت مافى پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بیگرێت؛ له به‌غدایشدا خەریکی ئەو کارەیە و، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێیان خۆشە.
موحسین سه‌عدوون ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپەڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "كاتى خۆى له په‌رله‌مانى كوردستاندا پارتى زۆر پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌وه كرد ده‌بێت پێكهاته‌كانى كوردستان له په‌رله‌مان ده‌نگ و مافیان هه‌بێت؛ هه‌موومان پێكه‌وه جوانین؛ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پێداگرییەکەى پارتى واى كرد كه پشكێك بۆ پێكهاته جیاوازه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان دابنرێت."
دەیشڵێت: "لێ ناگەڕێین هیچ کەس و لایەنێک هەڵبسێت بۆ مه‌رامێکى سیاسی، پەکی كورسیی كۆتاكان بخات؛ چونكه ئه‌وە په‌رله‌مانی کوردستانە، نەک هەر کورد".
گوتیشى: "پارتى له به‌غدایشدا خەمی مافی کەمینەکانیەتی؛ هەر بۆیه له پشكى خۆمان، لە دوو کورسی خۆش بووین و دامان بە دوو په‌رله‌مانتارى ئێزدى؛ هەڵبەت لایه‌نه‌كانى دیكه‌یشمان تێدایه".
كارزان هه‌ورامى




