"به‌غدا هیچی تێدا نەهێشتووەتەوە، هه‌رێم هەقیەتی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت"

هه‌ولێر -KDP.info- کە ئەم مانگە هه‌رێم بڕێك نه‌وتی ڕاسته‌وخۆ بۆ خۆی فرۆشتووە، چەند په‌رله‌مانتارە عێراقییەک پێی سەغڵەت بوونە! په‌رله‌مانتارە كوردێكی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێ مادامەکینێ به‌غدا هه‌موو ده‌رگایه‌كی داخستووە، بۆچی ڕه‌وا نه‌بێ كه هه‌رێمیش سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت؟
(عه‌واد عه‌وادی) ئه‌ندامی کۆمسیۆنی نه‌وت‌ووزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سەغڵەتە بەوەی کوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت؛ خۆی گوتەنی: "هه‌ولێر له مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٤ملیۆن‌و900هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق کردووه، به‌ڵام 12ملیۆن به‌رمیلیشی بۆ خۆی هەنارده کردووه؛ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌بێ ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا، ڕێككه‌وتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە." له وه‌ڵامدا (حاكم سه‌رحان) ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌غدا پێى گوتووینە پارەی نەخت (سیوله)مان نییە، بۆیه وا دیارە ئه‌م مانگه به‌غدا پاره‌یه‌كى كه‌متر ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان؛ بەڵام هه‌ق نییه براده‌رانى به‌غدا گلەیی له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، چونكه هه‌رێمى كوردستان له‌و مانگانه‌ى دواییدا به زیادەیشە‌وه نەوتی ناردووە بۆ بەغدا، کەچی بەغدا هەر ناقایلە؛ جا مادامەکینێ خۆی دەرگای لە هه‌رێمى كوردستان داخستووە، با گلەییش نەکات."
گوتى: "ڕێككه‌وتن کەی وا دەبێ! بڕیار بووه مانگانه به‌غدا ترلیۆنێك‌و٢٠٠ملیار دینار ڕه‌وانه بكات ئێستا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى 400ملیار و 300ملیار دینار دەنێرێت! جا کامەمان ڕێككه‌وتنەکەمان پێشێل کردووە؟ ناشێ بڵێن کورد!"
جێی ئاماژه‌یه كه به گوێره‌ی دواریككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ــ كه له بوودجه‌ی عێراقیشدا چه‌سپێنراوه ــ ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بێ، ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێ ئیدی بە خۆی نه‌وتی خۆی بفرۆشێت.
كارزان هه‌ورامى




