داعشەکانی ناو شنگال، 30 تیرۆریستیان لێ كوشتوبڕ بوو

شنگال-KDP.info-فەرماندەی میحوەری شنگال دەڵێ، ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان داعشیان کوتاوە و، ٣٠ چەکدار زیاتریان لێ کوشتوبڕ کردوونە.
فەرماندەی میحوەری شنگال عەمید (عێزەدین سندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام چاک لێیان هاتنەوە دەست و، تێکیان شکاندنەوە؛ پاشان فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگە داعشەکانی چەند ناوچەیەکی شنگالیان تێر بۆردومان کرد، بە تایبەت نزیک مەزاری سەید زەین و، گەڕەکی نەسریان کوتاوە."
عەمید (عێزەدین سندی) گوتیشی: "لەو بۆردومانەدا تیرۆریستان ٢٠ـیان لێ کوژرا و، ١٠یشیان لێ بریندار بوو."
بڵند ئیبراھیم




