پێشمه‌رگه داعشی خه‌ڵتانی خوێن كرد

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری مووسڵ دەڵێ، پێشمەرگە لە شەڕەکەی دوێنێی دەڤەری کەرکووکدا ئەوندە داعشی کوشت و بڕ کردووە، داعش نەخۆشخانەکانی مووسڵی قۆرغ کردووە بۆخۆیان و، لێ ناگەڕێ خەڵک بچنە نەخۆشخانەی كۆماری.
(سەعید مەموزینی) كارگێڕ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە پێرێوە بە دەیان کوشتە و برینداری تیرۆریستانی داعش كه‌له‌شه‌ڕه‌كه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركووك كوژراون و برینداربوونه له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه گەڕێنراونەتەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ؛ دیارە بە دەستی پێوە بوونە؛ داعش ئەوەندەیان کوشتە و بریندار هەیە خه‌ڵتانی خوێن بوونه و وایان لێهاتووه كه دەرگای نەخۆشخانەی كۆماریی شاری مووسڵ لە خەڵکی شارەكە داخه‌ن و، لێ ناگەڕێن خەڵکە ئاساییەکە بچنە ئەوێ."
(سەعید مەموزینی) دەیشڵێت: "هەر داعشێک کەڵکی شەڕی نەمێنێ، داعش بۆ خۆی دەیانکوژێتەوە! هەر ئەمڕۆ لە سەربازگەی 'غەزلانی' لە مووسڵدا هەشت داعشی کەڵکبڕاویان کوشتووەتەوە."
(سه‌عید مه‌موزینى) دەربارەی ڕه‌وشی مووسڵ، ده‌یشڵێت: "له نزیك فڕگەکەى شارى مووسڵدا بۆمبێك به كاروانە ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانى داعشدا ته‌قییه‌وه و، له ئاكامدا سێ تیرۆریستیان لێ كوژراوە كه یه‌كێكیان ئه‌میرە پاکستانییەکه به‌ناوی (محه‌مه‌د سه‌ردارخان).
هەژار مەموزینی- نه‌شوان به‌رزنجى-بڵند ئیبراهیم




