هه‌رێم بایی 3 ملیار دۆلار نه‌وتی داوه‌ته به‌غدا

هه‌ولێر-KDP.info-وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و داوای پابه‌ندبوونی هه‌ردوو لا ده‌كات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش كه كورده ده‌ڵێ، به‌غدا كه‌متر له 35% پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه و زیاتر له ملیارێك دۆلاریش قه‌رزارمانه.
(عادل عه‌بدولمه‌هدى) وه‌زیری نه‌وتی عێراق به "قودسی عەرەبی" چاپی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاند هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌م وڵاته له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووەته 3ملیۆن‌و187هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ و ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش 500هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌پێی به‌ڵێنه‌کان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کرد، ڕێژه‌ی ئه‌م هه‌نارده نه‌وته بۆ 3میلیۆن‌و600هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ به‌رز ده‌بوویه‌وه، گوتیشی: "داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین كۆتایى بهێنن به گرفته‌كان ".
له‌به‌رانبه‌ردا (تاریق گه‌ردى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه ئێمه‌ین پابه‌ند بووین به ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا هه‌موو ئه‌مانه‌شمان بۆ به‌ها ئه‌عره‌جى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران ڕوون كردووەته‌وه و به‌ڵگه‌شمان خستووەته ڕوو بۆیه ده‌بێت به‌غدا، ئه‌و پرسیاره له خۆى بكات كه بۆچى پابه‌ند نه‌بووه به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه."
گوتیشی: "هه‌رێمى كوردستان له شه‌ش مانگى ڕابردوو، له به‌نده‌رى جیهانه‌وه، زیاتر له 54ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ڕاده‌ستى كۆمپانیاى (سۆمۆ)ى عێراق كردووه، كه ده‌كاته 3ملیار دۆلار، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان له شه‌ش مانگى ڕابردوو كه‌متر له 2ملیار دۆلارى دراوه‌تێ".
گوتیشى: "به‌غدا زیاتر له ملیارە دۆلارێک قه‌رزارى هه‌رێمى كوردستانن، جگه له مووچه‌ى پێشمه‌رگه كه ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌یه و كه‌متر له %35ـی ئه‌و پاره‌یەیان ڕه‌وانه كردووه".
كارزان هه‌ورامی




