ئیتاڵیا لە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

ههلێر-KDP.info- له دیداریدا لهگهڵ لهگهڵ سهرۆكوهزیرانی كوردستان، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق جەختی كردەوە كە، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەت لە بواری سەربازی و مرۆیی و ئابووریدا. هەروەها پشتگیریی خۆیشی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پیشان دا و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەر هاوكارییەك لەمبارەیەوە دەربڕی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ماركۆ كارنیلۆس) باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا (كارنیلۆس) خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و سەرسوڕمانی خۆیشی بە پێشكەوتنە بەرچاوەكانی هەرێم دەربڕی و، دەستخۆشیی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد كە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی دژی تیرۆر دەكات و پشتگیریی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش دووپات كردەوە.
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق جەختی كردەوە كە، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەت لە بواری سەربازی و مرۆیی و ئابووریدا. هەروەها پشتگیریی خۆیشی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پیشان دا و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەر هاوكارییەك لەمبارەیەوە دەربڕی.
لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی باڵیۆزی ئیتاڵیای لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوە دا كە شازانییە بۆ هەرێمی كوردستان لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی دژی داعش بكات و باسی لە سەركەوتنە بەردەوامەكانی پێشمەرگە كرد لەو شەڕەدا و، دووپاتی كردەوە كە ئێستا سەنگیی هێز لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە بەرژوەندیی پێشمەرگەیە و تیرۆریستان لە پاشەكشەدان.
(نێچیرڤان بارزانی) هاوكات سوپاسی حكوومەتی ئیتاڵیای كرد كە، لەو وڵاتانە بوو لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاوكاریی هەرێمی كرد و، سەردانی سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیایش لەو كاتەدا بۆ هەرێمی كوردستان، باشترین پاڵپشتیی ئەو وڵاتە بوو بۆ هەرێم.
دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایش، سهرۆكوهزیران خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی و گفتوگۆ و دیالۆگ دەربڕی.
باسكردنی بارودۆخی ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی ڕەوشی هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.




