د. كه‌مال كه‌ركووكی: پێشمەرگە هێرشەکەی دوێنێشه‌وی داعشی تێك شكاند

كه‌ركووك -KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ـ دوبز ده‌ڵێ دوێنێشه‌و داعش هێرشی هێناوەتە سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێرشەکەیان شکا و، ڕایان کردەوە.
به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ـ دوبز (د.كه‌مال كه‌ركووكی) ڕایده‌گه‌یێنێت: "دوێشەو تیرۆریستان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و لە میحوەری (٤) چواریشەوە، هێرشیان هێنا بۆ دوو شوێنی دیاریکراوی وەکو ملتقێ؛ لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك بەرەو ڕێگای مەنسووریە و سەددە و فلکەی دۆڵەنەوت. لە میحوەری چواریشەوە پلانیان هەبوو بۆ داگیرکردنی گوندی مڕە و گوندەکانی دەوروبەری ."
هه‌روه‌ك گوتیشی كه لە میحوەری (ڕۆژئاوای کەرکووك) بە بۆردومانکردنی گردبوونەوەکەیان لە لایەنی هێزەکانی پشتوانیی دوو و پێشمەرگە سەربەرزەکانی میحوەر، داعشان شكێندران و ڕاو نران و نەیانتوانی یەک بستیش بێنە پێشەوە."
كه‌ركووكی ده‌یشڵێت: "لە سنووری میحوەری (٤)ـدا لە تۆزێک گوندی مڕەیان داگیر کرد بەڵام، فەوجی یەك و فەوجی دووی لیوای یەك، کە ئەرکی پاراستنی مڕەیان پێ سپێردراوە، هەردووکیان چوونە خەتی به‌رگری و بە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، پاش بۆردومانکردنی داعش لە مڕەو و چواردەوری، پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان چوونەوە سەروەختی تیرۆریستان و، داعشێکی زۆریان کوشت و، لە مڕە، وەدەریان نانەوە؛ وا لاشەی تیرۆریستە کوژراوەکانیش لە گوندەکەدا کەوتوون."




