١٤٥ تیرۆریست ژەھریان دەرخوارد دراوە

مووسڵ-KDP.info-ژەھر لە خواردنی تیرۆریستانی داعش کراوە و، بەو ھۆیەوە ٤٥ تیرۆریست گیانیان دەرچووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێشەو لە کاتی بەرەبانگدا، ١٤٥ داعش ژەھریان دەرخوارد دراوە؛ ئەمڕۆ ٤٥ـیان گیانیان دەرچووە؛ بەو تۆمەتی ژەهردەرخواردکردن تیرۆریستێک دەستگیر کراوە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ ١٦ تیرۆرستی داعش ویستبوویان لە مووسڵ بەرەو سووریا ھەڵبێن، بەڵام لەسەر سنوور دەستگیر کرابوون و، دواتر گوللەباران کرابوون."
گوتیشی: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ سێ دووکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنیان سووتاندووە و، خاوەنەکانیشیان دەستگیرکردووە."
بڵند ئیبراھیم




