ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ خرایه سه‌ر كاغه‌ز

هه‌ولێر -KDP.info-سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی عێراق و تا ئێستا ئه‌وه‌یشی كرابێت كاغه‌ز فڕێ دراوه‌ته ناو خه‌ڵك گوایە چاوەڕی بن مووسڵ‌یان بۆ ئازاد دەکەن!
فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هاوكارى سه‌ربازى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌م دۆخه زۆر گرینگە، به تایبه‌تى ئه‌گه‌رهاتو پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ نزیك بوویه‌وه، چونكه به‌شێكى قورسایى شه‌ڕى داعش كه‌وتووه‌ته محیوه‌رى پێشمه‌رگه."
گوتى: "دیارە داعش چه‌كى قورسی پێیه؛ چه‌كە قورسى سوپاى عێراقی بە بەلاش كه‌وتە ده‌ست؛ بۆیه ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ بەبێ چه‌كى قورس و تاكتیكى ورد ناکرێت، چونكه ئه‌و كاته یا ده‌بێت شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ى مووسڵ بكرێت یان داعش مه‌ترسى ده‌كرێت خه‌ڵك وه‌ك قه‌ڵغان بۆ مانه‌وه‌ى خۆى له‌ناو شار به‌كار بهێنێت كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه چونكه ئه‌و كاته ده‌بێته شه‌ڕى كۆڵان‌به‌كۆڵان".
گوتیشى: "ئازاد كردنه‌وه‌ى مووسڵ كه‌وتووه‌ته ده‌ست حكوومه‌تى عێراق و تائێستا ئه‌وه‌ى زانراوه ئه‌وه‌یه كه وه‌ره‌قه‌یان فرێ داوه و، داوایان كردووه له خه‌ڵك ئاگادارین بۆ پرۆسه‌ى ئازاد كردنه‌وه‌ى مووسڵ، به‌ڵام كه‌وتنى ڕومادى كاریگه‌رى خراپى بوو و پرۆسه‌كه‌ى دواخست".
گوتیشى: "ئه‌ركى پێشمه‌رگه له‌مه‌ودوا قورس‌تر ده‌بێت به هۆى ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌یه‌كى فراوانى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه".
كارزان هه‌ورامى




