5 داعش كوژران

ته‌شته -KDP.info-هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له گوندێكی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، بنكه‌یه‌كی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانیان بۆردومان كرد و چه‌ند تیرۆریستێكیشیان لێ كوشتوون.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كاتژمێر 7:30 خوله‌ك، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، بنكه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی (ته‌شته) به‌رامبه‌ر دووڕیانی كه‌سكێ، له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجلەدا، بۆمباران كرد.
به گوێره‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له‌و بۆردومانه‌دا هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی
هاوپه‌یمانان، زیاتر له 5 تیرۆریستی داعشیان کوشتووە




