توركمانه‌كان هه‌ڵوێستی شاندی پارتی به‌رز ده‌نرخێنن

هه‌ولێر -KDP.info- توركمانه‌كان هه‌ڵوێستی شاندی پارتی به‌رز ده‌نرخێنن و وایان پێ باشە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام بێت و ئه‌و پرسەیش به ده‌ستوور یه‌كلا بكرێته‌وه.
(مونا قه‌هوه‌چی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له نه‌ته‌وه‌ی توركمان وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئه‌مڕۆ له ماڵی توركمان له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری كۆ بووینه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بەپێز بوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پرسی ده‌ستوور كرا، ئێمه‌ی توركمان به پێویستی ده‌زانین (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام بێت له پۆسته‌كه‌یدا تا كۆتای هاتنی خولی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌و پرسه به ده‌ستوور یه‌كلا بكرێته‌وه، چونكه پرسێكی گرنگه و ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیی هەیە و، په‌یوه‌ندیی به هه‌موو تاكێكی هه‌رێمی كوردستانیشەوە هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له شاندی پارتی ده‌كه‌ین، كه سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، بۆ چاره كردنی كێشه‌كان."
گوتیشی: "ئێمه‌ی توركمان باوه‌ڕمان به پێكه‌وه‌ژیانه له هه‌رێمی كوردستاندا و بۆ چاره‌كردنی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كدی بنێین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ بین".
ڕابین شێروانی




