رۆژنامه‌نووسه‌كه‌یان كوشت و 6 تیرۆریسته‌كه‌یشیان سه‌ربڕی

مووسڵ-KDP.info-خەڵکی مووسڵ دیسان بە هه‌واڵی كورژانی ڕۆژنامه‌نووسێك و سه‌بڕانی 6 تیرۆریست گوێیان کاس بوو؛ داعش ئەوە بەزمی هەمیشەیەتی.
کە لە مووسڵدا بژییت، له هه‌واڵی كوشتن و ڕفاندن و قاتوقڕی و سته‌می تیرۆریستان نەبێ، ده‌نگوباسێكی دیكه نابیسی، شارێك پڕ له ئاسه‌واری جه‌نگ كه رۆژنییه هه‌واڵی مه‌رگ له‌و شاره‌دا نه‌بیسرێ. هه‌روه‌ك به‌رپرسی لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ ئاشكراى كرد كه كوشتن له‌و شاره‌دا هه‌واڵێكی ڕۆژانه‌یه و له گشت چین و ته‌مه‌نێكه‌وه خه‌ڵكی ده‌كوژرێن.. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و كاره‌یش ده‌كه‌ن داعشن هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆیش كه رۆژنامه‌نووسێكیان گولله‌باران كرد.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) كه به‌رپرسی لقی 14ی پارتییه له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى گوت: "تیرۆریستانى داعش له مووسڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌نووسێكیان به ناوى سه‌هی ئه‌حمه‌د كه له بوارى ڕاگه‌یاندنى نه‌ینه‌وا كارى ده‌كرد گولله‌باران كرد له ده‌وره‌ى قاسم خه‌یات له ڕۆژئاواى شارى مووسڵ دواى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى له ماڵه‌كه‌ى له گه‌ڕه‌كى به‌كر."
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) گوتیشى: "تیرۆریستانى داعش شه‌ش چه‌كدارى خۆیشیانیان سه‌ربڕى! لەبەر ئەوەی له به‌ره‌كانى شه‌ڕ له شاروچكه‌ى حه‌زه‌ر خۆیان دزیبووەوە و، زانیارىیان دابوو به هێزه ئه‌منیه‌كان."
نه‌شوان به‌رزنجى




