ئه‌لجه‌زیره: پێشمه‌رگه ئازایانه له سێ قۆڵه‌وه داعشی تێک شكاند

كه‌ركووك ـKDP.infoـ ئه‌م به‌یانییه پێشمه‌رگه بوێرانه هێرشێكی داعشی له‌سنووری كه‌ركووك به‌رپه‌رچدایه‌وه و سێ تانكی تیرۆریستانیشی شكاند.
ماڵپه‌رى ئه‌لجه‌زیره باس له ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه ده‌كات كه چۆن توانیویانه له پاش شه‌ڕێكى خوێناوى ئه‌و ناوچانه له داعش بگرنه‌وه كه ئەم به‌ره‌به‌یانە، داعشە خۆكوژەکان پەلاماریان دابوو.
پێشمه‌رگه توانیی گوندى مووره له چه‌كدارانى داعش پاك بكاته‌وه كه ته‌نها 25 كیلۆمەتر ده‌كه‌وێته باشوورى شاری كه‌ركووكەوە.
ڕیپۆرته‌ره‌كه‌ى جه‌زیره باسى له‌وه كردووه كه چۆن داعش به چه‌نده‌ها خۆكوژی ئۆتۆمبێل‌سوارەوە هێرشى كردووه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تى گونده‌كان بگرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه عەمید سه‌رحه‌د قادر به جه‌زیره‌ى گوتووه كه "شه‌ڕه‌كه سه‌عات 1ـی به‌ره‌به‌یان ده‌ستى پێكردوه له سێ قۆڵى (كۆمه‌ڵگاى شه‌هید و مه‌ریه‌م به‌گ و موڕه)ه‌وه و له‌هه‌رسێ قۆڵه‌وه داعش تێك شكێندرا"
پێشمەرگە سێ تانكى داعشیان تێک شکاند كه داعش هه‌وڵی دا بە خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش بكاته سه‌ر دۆڵەنه‌وت له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى كه‌ركووكدا.
و/ خه‌سره‌و حه‌مه‌ڕه‌شید




