٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و ئاراستەی سێیەم داكۆكییان لە سازان و لێكگەیشتنی لایەنە سیاسییەكان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و  سه‌ركرده‌كانی  لیستی ئاراسته‌ی سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا جه‌خت له‌ سازان و لێكگه‌یشتنی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرایه‌وه‌ كه‌ به‌بێ ده‌مارگیری و هه‌ڵچوون به‌پێویست زانرا كێشه‌كان چاره ‌بكرێن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوەری، لە بارەگای پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، لەگەڵ لیستی ئاراستەی سێیەم بە سەرۆكایەتیی (باپیر كامەلا) سەرۆكی فراكسیۆن كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پرسی نووسینەوەی دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سازان لەسەر پرسە گرنگە نیشتمانییەكان و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی، تاوتوێ كران.

هەردوولا هاوڕا بوون كە تاكە چارە بۆ كێشەكانی ئەمڕۆی كوردستان بە تایبەت دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سازان و گفتوگۆ و لێكگەیشتنە و ئەوش دووپات كرایەوە كە پێویستە هەموو لایەنەكان دوور لە دەمارگیری و هەڵچوون و بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان و بەرژوەندیی خەڵكی، دەست بە گفتوگۆ و سازان و ڕاگۆڕینەوە بكەن بۆئەوەی لە كاتێكی نزیكدا بگەنە چارەسەرێكی كۆتایی بۆ تەواوی ئەو پرسانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان هەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار