پرۆژه‌یاساى پاسپۆرت ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كاری ئەنجوومەنی نوێنەرانه‌وه

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ینێت، له كاتێكى نزیكدا پرۆژه‌یاساى پاسپۆرت ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقەوە.
(سیروان سیرینى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به KDP.infoـى راگه‌یاند: "له لایه‌ن لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارەوە پرۆژه‌یاساى پاسپۆرت كاره‌كانى ته‌واو كراوه، هەڵبەت چه‌ند رێكارێكى كه‌م ماونەتەوە، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كى نزیكدا بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقەوە بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له سه‌ر بدرێت."
(سیرینى) گوتیشى: "به‌پێى ئه‌و یاسایه و به په‌سه‌ندكردنى، ده‌سته‌ڵات ده‌درێت به پارێزگاكان و بێئه‌وه‌ى هاوو‌ڵاتیانى شاره‌كان بێن بۆ به‌غدا ده‌توانن له شاره‌كه‌ی خۆیان پاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ خه‌ڵكى دروست كردووه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه‌ىشی دا، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌ده‌ن چونكه ئه‌مه سوودى بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى عێراق هه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




